راپەرین: دەستگیركردنی 22 تۆمەتبار
  2019-06-12       904       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری راگەیاند، ئاماژەبەوەش دەكات بەشی زۆری دەستگیركراوەكان تۆمەتبارن بە زیادەرەویكردن لەسەر موڵك‌و ماڵی گشتی.

ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار بڵاوكردەوە، وەك لەراگەیەنراوەكەدا ئاشكراكراوە بەشی زۆری دەستگیركرداوەكان تۆمەتبارن بە زیادەرەویكردن لەسەر موڵك‌و ماڵی گشتی‌و پرۆسەی دەستگیركردنەكەش لەماوەی 10 رۆژی رابردو ئەنجامداروە.


راگەیەنراو

مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتبار دەستگیردەكەن
لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیركردووە به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.
سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراوان:
- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 31-406 كە تۆمەتباران تەقەیان لەهاوڵاتیان كردووەو دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتودا.
- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 3-21ی چەك، دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەیدا.
- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لەهاوڵاتیان‌و پارەو كەلوپەلیان لێسەندون.
- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن.
- دە تۆمەتبار دەستگیركراون كە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.
-شەش تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×