فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت پارتی دیموكراتی كوردستان سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رەتكردوەتەوە.
ئاوێنە: فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە پارتی هەمو ئەو ناوانەی رەتكردوەتەوە كە یەكێتی وەك كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك پێشكەشی كردوە، باس لەوەش دەكات تا ئێستا بێ ئومێد نەبون لەوەی لەسەر ناوی كاندیدێك رێكبكەون.
ئاشكراشیدەكات دواجار یەكێتی ناوی هەریەك لە "خالید شوانیو لیوا جەمال" ی پێشكەشی پارتی كردوە تا لەسەر یەكێكیان رێكبكەون، باس لەوەش دەكات یەكێتی هەمو ئەو كەسانە بە شایستە دەزانێت كە پێشتر وەك كاندید پێشكەشی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردوە، هۆشداریشدەدات بەوەی ئەگەر رێكنەكەون كاریگەری خراپی دەبێتو رەنگە نەتوانن بەردەوام بن لە حكومەت.