سلێمانی: هەلی كار بۆ بێكاران دابین دەكرێت
  2019-06-12       1332       

 

نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاری سلێمانی سەر بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، دیار حەمید رایدەگەیەنێت حكومەت بە هاوكاری كۆمپانیایەكی هەلی كار بۆ بێكاران دابین دەكات ماوەی شەش رۆژیش بۆ كاتی ناو تۆماركردن دیاریی دەكرێت.


ئاوێنە: ماڵپەری فەرمی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیایەكی ئەڵمانی لەسنوری پارێزگای سلێمانی ناوی ئەو كەسانە تۆمار دكەن كە بێكارن، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاری سلێمانی سەر بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت تۆماركردنی ناوی بێكاران هەردو رەگەزەكە دەگرێتەوە بە خوێنەوار‌و نەخوێنەوارەوە بەمەرجێك تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 60 ساڵی بێت‌و فەرمانبەر نەبێت.


ئاشكراشیدەكات رۆژی پێنج شەممە 13-6-2019 ناونوسین دەستپێدەكات‌و تا رۆژی رۆژانی 13 ‌و 16 ی مانگ لەناو تەلاری هونەر دەبێت‌و رۆژانی 20‌و 19‌و 18‌و 17 ناونوسین لەناو پاركی ئازادی دەبێت، هۆشداریشدەدات بەوەی هەركەسێك دو جار ناوی تۆمار بكات هەردو ناوەكەی دەسرێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×