پۆلیسی هەولێر ئاماری كاروچالاكییەكانی بڵاو دەكاتەوە
  2019-06-12       574       

 

بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت لەمیانی پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماری كارو چالاكییەكانی بەرێوەبەرایەتییەكەی ئاشكراكرد، ئاماژەی بەوەش كرد كە تۆمەتباری روداوەكەی دوێنێی شاری هەولێر دەستگیركراوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" لیوا عەبدولخالق تەڵعەت رایگەیاند تۆمەتباری روداوەكەی ئێوارەی دوێنێی هەولێر دەستگیركراوە، باس لەوەش دەكات لەرۆژانی جەژندا هیچ تاوانێك لەهەولێر ئەنجامنەدراوە، راشیدەگەیەنێت لەداهاتویەكی نزیكدا دەستبەكار دەبن بۆ دەستبەسەراگرتنی چەكە بێ مۆڵەتەكان.


لەبارەی روداوەكەی ئێوارەی دوێنێی هەولێر كە لەشەقامی 100 مەتری دو ئۆتومبێل پێكیاندادا ‌و تێیدا گەنجێك كوژرا،  ئەو وتی "تۆمەتبارەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردوە‌و بە پێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە".


باس لەوەش دەكات لەدوای جەژنی رەمەزان 2 تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە بەناوی پۆلیس‌و ئاسایشەوە بەچەك هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتیان‌و هەرەشەیان لێكردون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×