بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، دواین وادە
بۆ ڕادەستکردنی پاسپۆرتی ھاوڵاتییان دیاری دەکات، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش ڕایگەیاند،
ڕۆژی ١٠ی تەمموز یەکەم گەشتی حەج لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە دەست پێ دەکات.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا
ئاگاداری سەرجەم ئەو ھاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ دەرچوە
و لەبەر ھەرھۆکارێک تاوەکو ئێستا پاسپۆرتهكانیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکانیان
نەکردوە، پێویستە بەزوترین کات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایشیگەیاندوە، کە دواین وادە بۆ ڕادەستکردنی
پاسپۆرتهكانیان ڕۆژی ١٦- ٦ – ٢٠١٩یه، ھەر کەسێک لەو وادەیە دوابکەوێت مافی سەفەرکردن
لەدەست دەدات.
لهلای خۆیشییهوه نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری
ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بهماڵپهڕی رهسمی پارتی ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ چوارھەزار
و ٨٨٠ ھاونیشتمانیی ھەرێمی کوردستان بەشداریی فەریزەی حەج دەکەن.
لەبارەی ئەو بڕەپارەیەی لە ههر ھاوڵاتییەک وەردەگیرێت، نەبەز
ئیسماعیل ڕونی کردەوە، ئەمساڵ ھەر حاجییەک بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج پێویستی بە بڕی
چوار ھەزار و ٢٠٠ دۆلارە.
ناوبراو ڕایشیگەیاند، لە ڕۆژی ١٠ی تەمموزی ٢٠١٩ یەکەم گەشتی
حەج لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە دەست پێ دەکات.