ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند،
وڵاته‌كه‌ی سیستمی به‌رگریی ئێس 400ی روسی كڕیوه‌و ئه‌و بابه‌ته كۆتایی هاتوه. ئه‌و
جارێكی دیكه‌ش هه‌ڕه‌شه له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی توركیا (ئه‌نادۆڵ)،
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌وته‌یه‌كدا له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا
له باره‌گای سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌ی له ئه‌نكه‌ره رایگه‌یاندوه"ناڵێم تورکیا سیستمی
بەرگری ئیس 400 دەکڕێت، بەڵکو دەڵێم کڕیویەتی. ئێمە كۆتاییمان به‌و
بابه‌ته هێناوه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی چه‌ندین جار هۆشداریان داوه‌ته
ئه‌و وڵاته كه كڕینی ئه‌و سیستمه روسییه، ئاكامه‌كانی مه‌ترسیدار ده‌بن. هه‌ر
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مریكا مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی توركیای له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی
ئێف35 راگرتوه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه نابێت ئه‌نكه‌ره له‌یه‌ك كاتدا خاوه‌نی
ئێف35ی ئه‌مریكی و ئێس400ی روسی بێت.
به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌وته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف35ی
ئه‌مریكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆتایی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ژاپۆن
ده‌بن له‌وێ كۆده‌بنه‌وه و وتیشی"ئەم پرسانە لەوێ روبەڕو
باس دەکەین."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه توركیا ته‌نها كڕیای ئێف35 نییه به‌ڵكو له‌هه‌مان
كاتدا شه‌ریكه له به‌رهه‌مهێنانیدا.
ئه‌ردۆغان له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی له
رۆژئاوای كوردستان كرد‌و وتی"ئەو رێڕەوەی تیرۆر کە دەیانەوێت بەدرێژایی سنورەکانمان
لەسوریا دروستی بکەن، ھەروەک چۆن لە ھێڵی جەرابلوس-عەفرین و باکوری عێراق شکاندمان،
بەھەمان شێوە لە رۆژھەڵاتی فوڕات پارچە پارچەی دەکەین."