هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
كوردستان پێی وایه گۆڕان حزبێكی ره‌خنه‌گره‌و نابێت میدیاكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا
بباته ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئاوێنه: هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌مشه‌و(چوارشه‌ممه)، له‌تویتێكدا
رایگه‌یاند"ئەگەر بپرسن گۆڕان بە یەک وشە پێناسە بکە دەڵێم (رەخنە)، حزبێک ئەوە
شوناسی بێ ناکرێت رەخنەی تێدا بنێژرێ."
وتوشیه‌تی"بەشداریکردن لە حکومەت نابێ یەکسان بێت بە
بێدەنگی لە بەدکاری، گۆڕان نابێ میدیاکەی لەگەڵ خۆیدا بباتە دەسەڵاتەوە، دەبێ میدیاکەی
رو لە خەڵک و پشت لە دەسەڵات و رەخنەگر بێ بەسەر گۆڕانیشەوە."
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلولی رابردودا 12 كورسی
په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم
ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا
كردوه وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه.
له‌دوای بڕیاردانی بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر روبه‌ڕوی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت
به "هه‌ڵوێسته‌كانی له‌هه‌مبه‌ر روداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.