دەربەندیخان: دەستگیركردنی دو كەس بە تۆمەتی دزیكردن
  2019-06-13       150       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی دو كەس بە تۆمەتی دزیكردن رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات لە ئێستادا بە بریاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.


ئاوێنە: لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەدەستگیركردنی دو كەسی تۆمەتبار بە دزیكردن دەكات لەقەزای دەربەندیخان، دەشڵێت "پاش تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەلایەن ھاوڵاتیانەوە کە دزیان لێکراوە، بنکەی پۆلیسی پیشەسازی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو بەسود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا دو تۆمەتبار لەناو قەزای دەربەندیخان دەستگیر بکەن".


راگەیەنراوەكەی پۆلیس


دو تۆمەتبار لەقەزای دەربەندیخان بەتاوانی دزیکردن دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان دو تۆمەتباریان بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکرد.

پاش تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەلایەن ھاوڵاتیانەوە کە دزیان لێکراوە، بنکەی پۆلیسی پیشەسازی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو بەسود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا دو تۆمەتبار لەناو قەزای دەربەندیخان دەستگیر بکەن.
ھەردو تۆمەتبار دانیان بەئەنجامدانی چەندین تاوانی دزیکردندا ناوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

لەلایەن بنکەی پۆلیسی پیشەسازییەوە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×