2019-06-13   1226     
ئەو باوكەی ئەشكەنجەی منداڵەكەی داب‌و ئازاد دەكرێت‌و پارێزەرانی مافەكانی منداڵانیش نیگەرانن لەبریاری ئازاد كردنەكە، بەرێوەبەری پۆلیسی توندوتیژی خێزانی كەركوك، عەمید رزگار عەبدول لەتیف تەپەلو رایدەگەیەنێت باوكی منداڵەكە 8 رۆژ دەستبەسەر بوە‌و دواتر ئازاد كراوە.
ئاوێنە، كەركوك ناو: عەمید رزگار عەبدول لەتیف تەپەلو رایدەگەیەنێت ئەو باوكەی بەهۆی ئەشكەنجەدانی زۆر‌و درندانی منداڵێكی 6 ساڵانی خۆی دەستگیركرا بو لەدوای 8 رۆژ دواتر لەلایەن دادگای كەركوكەوە ئازادكراوە، دەشڵێت "نازانین هۆكاری ئازادكردنەكەی چیە، لەكاتێكدا باوكێك بەو شێوەیە ئازاری منداڵێك بدات با منداڵی خۆشی بێت، بەڵام دوژمنیش بەو شێوەیە ئەشكەنجەی منداڵ نادات".
هەروەها سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ‌و كاروباری خانمان‌و منداڵان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، جوان حەسەن رایدەگەیەنێت لەم وڵاتە ئەكگەر ئەشكەنجە ئاسەوار بەجێنەهێڵێت‌و كەمئەندام نەبێت ئەوا تۆمەتبارەكە دوای چەند رۆژێك ئازاد دەكرێت".
دەشڵێت "هه‌ندێكجار یاسا ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه به په‌روه‌رده هه‌ژمار ده‌کات و هه‌ندێکجار به لێدانێکی ئاسایی هه‌ژماری ده‌کات، ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی باوکه‌که یان دایکه‌که ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت ته‌نها له‌سه‌ر داواکاری پزیشکی نه‌خۆشخانه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌فته‌یه‌ک بزانن ئه‌و منداڵه هیچ ئاسه‌وارێک له جه‌سته‌ی به جێماوه یاخود نا".
رۆژی 22-5-2019 لەشاری كەركوك باوكێك بە شێوەیەكی زۆر درندانە ئەشكەنجەی منداڵە ساڵانەكەی دەدات، دوای رەوانەكردنیشی بۆ نەخۆشخانە ئاسەواری ئەشكەنجە بەسەر جەستەیەوە دیارە بوە‌و دواتر باوكیشی وەك تۆمەتبار بۆ ماوەی هەشت رۆژ دەستگیر دەكرێت.
لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا منداڵەكە باسی لەوە كردوە كە باوكی ئەشكەنجەی داوە‌و پێشتریش هەر بەهۆی ئەشكەنجە دانەكانی باوكیەوە دەست‌و قاچێكی لەگەچ گیراوە"منداڵەكە لای باوكی راستەقینەی خۆی‌و باوەژنی دەژی".