خه‌سرۆ گۆران: ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام نادرێت
  2019-06-13       355       

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئه‌مساڵ ھەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق لەبەر چوار ھۆكار ئەنجام نادرێت.

ئاوێنه‌: خه‌سرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ ماڵپەڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند"ئەمساڵ لەبەر چوار ھۆكار ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام نادرێ، كە بریتین لەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا ھەموار نەكراوەتەوە و یاسایەكە ئامادە نییە، تۆماری بایۆمەتری بەردەوامە و ئەو كەسانەی ساڵی لەدایكبونیان ٢٠٠٠ بوە، داخڵ كراون بۆ ھەڵبژاردنەكان و دەبێت ئەمانەش ئەپدەیت بكرێنەوە، كۆتا ھۆكاریش ئەوەیە كە لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەیەك ھەیە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەیەكی تر دوابخرێت."

خه‌سرۆ گۆران وتیشی"یاساكە ئەمساڵ ھەموار دەكرێتەوە، چونكە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕه‌سمی ھەمو دەسەڵات و تێبینییەكمان بە فراكسیۆنی پارتی داوە بۆ ھەمواركردنەوەی یاساكەو مەرج نییە ئەوەی پارتیش پێی باش بو، قبوڵ بكرێت و تێپەڕێنرێت لە ئەنجومەن، چونكە ھێز و لایەنی تریشی لێیە، بەڵام تێبینییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە فراكسیۆنی داوە، هەمویان لە بەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستان و ھاوڵاتیاندان."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×