په‌رله‌مانی عێراق ساڵڕۆژی ده‌ركردنی فتواكه‌ی عه‌لی
سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كانی عێراقی بۆ پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبی
كرده بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی ره‌سمی.
ئاوێنه: رۆژی 13ی حوزه‌یرانی 2014، عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی
شیعه‌كانی عێراق، فه‌توای جیهادی بۆ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌پێناو شه‌ڕی دژ
به داعش ده‌ركرد كه له‌سه‌ر بنه‌مای فتواكه‌ی ده‌یان هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ
پێكهێنانی ئه‌و هێزه ناونوس كرد.
په‌رله‌مانی عێراق، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه
بڕیارێكدا كه به‌پێی بڕیاره‌كه 13ی حوزه‌یران ده‌كرێته بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی ره‌سمی
و هه‌مو ساڵێك له‌و بۆنه‌یه‌دا پشوی ره‌سمی ده‌بێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راده‌سپێردرێت كه
13ی حوزه‌یرانی هه‌مو ساڵێك بكاته بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی به بۆنه‌ی ده‌ركردنی
فتوانی جیهادو دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.
هه‌روه‌ك په‌رله‌مانی عێراق له‌بڕیاره‌كه‌یدا داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
كردوه ده‌ست بكات به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی پشو و بۆنه‌كان به‌پێی ماده‌ی 12ی ده‌ستور.