ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی بڵاویكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو
بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌فته‌ی ئاینده سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن
له‌گه‌ڵ هه‌ردو حزب دەربارهی دیاریكردنی كاندیده‌كانیان بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
ئاوێنه: دیاری حسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، به
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه"ڕێکكه‌وتنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان باش به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆیشتون، له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی
ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه بڕیاریان داوه لە كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا به‌شداری بكه‌ن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی باسی له‌وه كردوه
حزه‌كه‌ی كاندیدەکانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان دیاری كردوه‌و هیواشی خواستوه ئه‌و
حیزبانه‌ی به‌شداریی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له كاتی خۆیدا ناوی كاندیدانی
خۆیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان دیاری بكه‌ن.
پێشبینیشی كردوه له‌پێش واده‌ی خۆیدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
ڕابگه‌یه‌نرێت.
لای خۆیشییه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیوای خواستوه سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی "ببێته
مایه‌ی زیاتر نزیكبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر و به‌زوترین كات كابینه‌ی
نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت."
دەربارهی دیاریكردنی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان،
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتویه‌تی"ناوی كاندیدانی یه‌كێتی، لای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی
هه‌یه، ئه‌گه‌ر له كاتی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ لای یه‌كێتی ڕاده‌ستی نه‌كرێت،
ئه‌وه حه‌تمه‌ن له ماوه‌ی سێ بۆ چوار ڕۆژی دواتر ناوی كاندیدانی یه‌كێتی ڕاده‌ست
دەکرێت."
وتوشیه‌تی "من پێم وایه پێش ڕۆژی 12ی مانگی ئاینده
کە بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانیدایه، حكومه‌ته‌كه‌ی ڕادەگه‌یه‌نێت،
چونكه زۆربەی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كراون."
له‌لای خۆیشیه‌وه چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كردۆته‌وه"ته‌نیا یه‌ك ده‌قه‌ش پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاناوه‌ستێت، هه‌ركات مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی كردین، ناوی كاندیده‌كانمانی
راده‌ست ده‌كه‌ین."
وتوشیه‌تی"به‌ڕه‌سمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوی كاندیدەکانی
بۆ كابینه‌ی نوێ دیاری نه‌كردوه، به‌ڵام هه‌ركات مه‌سرور بارزانی، داوای كاندیدمان
لێ بكات، ئاماده‌ین و نایه‌ڵین یه‌ك ده‌قه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت له‌سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاوه‌ستێت و ناوه‌كانی ڕاده‌ست ده‌كه‌ین."
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان، به‌ڕه‌سمی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم
راسپارد كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی مانگێكدا پێكهێنانی كابینه‌كه ته‌واو بكات.