ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌سنوری ناحیه‌ی قۆره‌تو له چه‌ند
لایه‌كه‌وه ئاگر له پۆش و پاوان و ده‌غڵودانی ناوچه‌كه كه‌وتۆته‌وه‌و تیمه‌كانی
به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵ كردنیدان.
ئاوێنه، ئه‌یاد محه‌مه‌د: په‌یامنێری ئاوێنه له گه‌رمیان
رایگه‌یاند لەسنوری ناحیەی قۆرەتو لەنزیک گوندی ساڵح ئاغا و گونده‌كانی تۆپ عه‌سكه‌رو
ئاوایی گه‌وره ئاگر كه‌وتۆته‌وه، هەرچەندە تیمەکانی بە‌رگری شارستانی لەهەوڵدان بۆ
کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەڵام تاکو ئێستا بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە کۆنترۆڵ
نەکراوە.
له‌لای خۆیشیه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه كه تیمە‌كانی بە‌رگری شارستانی لە‌ھە‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرە‌كە‌دان.
ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌زاری عه‌مید موفید، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری
شارستانی گه‌رمیانه‌وه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه تا ئێستا زیاتر له هه‌زار دۆنم
پوش و پاوان سوتاوه‌و نزیكه‌ی سیانزه دۆنم به‌روبومی دانه‌وێڵه‌و زیانیش به به‌شێك
له باخ و له‌وه‌ڕگای چڕ گه‌شتوه.