هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
دو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار-خانه‌قین پێكیانداداوه‌و له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س
برینداربون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند، سه‌عات 6ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ (پێنج
شەمە) دو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا پیکاپ و نیسان ئه‌ڵتیما، لەنزیک گوندی ساڵح ئاغا پێکیانداداو
بەوهۆیەوە سێ کەس بریندابون کە هەردو شۆفێرەکەو سەرنشینێکی پیکاپەکەیه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، یەکێک
لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.