شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانی شه‌ش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی
كۆتایی مانگی ئایاری رابردویان ده‌ستگیركردون كه سه‌ربه رێكخراوی داعشن.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگریی و رۆژی سێی ئه‌م مانگه،
هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه دو تۆمه‌تباری سه‌ربه داعش ده‌ستگیربكه‌ن كه به‌رپرس
بون له‌چاندنی ئه‌و بۆمبه چێنراوانه‌ی شه‌وی 30 ی ئایاری 2019 له كه‌ركوك ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه تۆمه‌تبارێكیان ناوی (م. ص. ع.) و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی قه‌هاره-ی ناحیه‌ی
ریازه‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ریی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه بۆمبه‌كانی
شه‌قامی قودس و رێگه‌ی به‌غدا به ئۆتۆمبێلی تیۆتا لاندركرۆز داناونه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تبار
(ی. ك.)یشی له‌گه‌ڵدا بوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای دانپێدانانی تۆمه‌تباری یه‌كه‌م، دواتر
(ی. ك.)یش ده‌ستگیركراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه هه‌ردو تۆمه‌تبار دانیان
به‌وه‌داناوه كه په‌یوه‌ندیان به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌یه‌و له‌ساڵی 2014ه‌وه
كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه كردوه.
شه‌وی 30ی ئایاری 2019، شه‌ش بۆمبی چێنراوی له چه‌ند
شوێنێكی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌و بونه هۆی كوژرانی چوار كه‌س و
برینداربونی 23 كه‌سی دیكه، ئه‌وه‌ش وێڕای گه‌یاندنی زیانی ماددی به‌و شوێنانه.