ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی
دیموكراتی كوردستان داوا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی
هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌كه له‌په‌رله‌مانی عێراق رونبكاته‌وه.
ده‌شڵێت؛ حكومه‌تی داهاتو دوڕویی له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات.
ئاوێنه: ئاراس حه‌سۆ میرخان، له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك
نوسیویه‌تی"حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌باره‌ی بودجه و نه‌وت
لێك تێگه‌یشتنیان هه‌یه و به‌م زوانه حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێك دێت و هه‌ردو حكومه‌ت
له باره‌ی بودجه و نه‌وت رێكده‌كه‌ون."
وتوشیه‌تی"ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره به كرێگیراوانه‌ی ڕۆژانه
له به‌غدا خه‌ریكی پلان گێڕانن جگه له شه‌رمه‌زاری و ڕوڕه‌شی هیچیان بۆ نامێنێته‌وه،
به‌شێكیان ده‌زانین بۆ وا ده‌كه‌ن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"به‌ڵام، گۆڕان كه بریاره له حكومه‌تی
داهاتوی هه‌رێم به‌شدار بێت ده‌بێ به ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هۆشیار
عه‌بدوڵای پاڕله‌مانتاریان بۆ پارتی، حكومه‌تی هه‌رێم و خەڵكی كوردستان رون بكه‌نه‌وه."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "حكومه‌تی داهاتو دوڕویی له
هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
عێراق دوێنێ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌اونی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌ركه‌وت
شه‌مسه‌دین، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری
كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایانگه‌یاند كه بەدواداچون بۆ پرسی نەوتی هەرێم دەكەن و لەو
چوارچێوەدا، سەردانی دادگای فیدراڵی عێراق دەكەن و لێكۆڵینەوە لە سكاڵایەكی وەزارەتی
نەوتی عێراق لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم دەكەن.
هۆشیار عەبدوڵا، له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگەیاند،
وەك گروپێكی پەرلەمانی كورد لە سێ فراكسیۆنی جیاواز جەختدەكەنەوە، كە دەبێت داهاتی
نەوتی هەرێم بە یاسا چارەسەر بكرێ و لە چوارچێوەی سامانی عێراقدا لە خزمەتی خەڵكی كوردستان
بێت نەك بخرێتە خزمەتی گروپ و دەستە و تاڵان بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان پێشتر ره‌خنه‌ی له‌حزبه‌كه‌ی گرتبو كه نابێت
له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی له‌حكومه‌تدا سه‌باره‌ت به "كاره خراپه‌كان"
بێده‌نگ ببێت و وتبوشی"نابێت گۆڕان له‌گه‌ڵ خۆیدا میدیاكه‌شی بباته ده‌سه‌ڵاته‌وه."