ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و
هێرشه موشه‌كییه ده‌كه‌ن كه رۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر
فڕۆكه‌خانه‌ی "ئه‌بها"ی سعودیه ئه‌نجامدرا.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند"به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌کییه ده‌که‌ین که
رۆژی چوارشه‌ممه 12/6/2019 كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له شانشینی سعودیه و
له ئه‌نجامدا 26 كه‌سی سڤیل بریندار بون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وت."
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ
برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه خواستوه.
رۆژی چوارشه‌ممه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشێكی موشه‌كییان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی
ئه‌بها كه ده‌كه‌وێت رۆژئاوای سعودیه ئه‌نجامداو به‌پێی میدیا ره‌سمییه‌كانی
سعودیه له‌و هێرشه‌دا 26 كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربون كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی
جیاجیان.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه كه شه‌ڕ دژ به حوسییه‌كانی
یه‌مه‌ن ده‌كات، به‌ڵێنی داوه به‌زویی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی حوسییه‌كان بداته‌وه.
حوسییه‌كان رایانگه‌یاندبو كه هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی
سعودیه به موشه‌كی "كروز" ئه‌نجامداوه‌و جه‌ختیشیان كردبوه‌وه كه
"به‌وردی ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه." به‌ڵام وته‌بێژی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی
وتبوی كه لایه‌نه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی جۆری ئه‌و
موشه‌كه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.