موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئیدانه‌ی
بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داواش له‌حكومه‌تی
عێراقی ده‌كات سنوره‌كانی خۆی بپارێزێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆدومانانه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنن
له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وا ئه‌و رێككه‌وتنانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در، له‌تویتێكدا رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا
كه به‌توندی "كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان" دژ به توركیای دراوسێ ئیدانه
ده‌كه‌ن، داواش ده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراق سنوره‌كانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه بۆ رۆژئاوا‌و
باكورو باشور بپارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نه‌بێته شوێنێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر
وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دراوسێش هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر عێراق.
سه‌در له‌تویته‌كه‌یدا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر خاكی عێراق كردوه‌و وتوشیه‌تی"ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌پێی رێككه‌وتنه (له‌گه‌ڵ
عێراق)...ئه‌وا ئه‌و رێككه‌وتنانه پوچ و بێ مانان."
هه‌روه‌ك سه‌در داوای له‌حكومه‌تی عێراق كردوه كار بكات
بۆ به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی خۆی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و رێككه‌وتنه
نادادپه‌روه‌رانه‌ی كه ده‌بنه هۆی لاوازكردنی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی.
وتوشیه‌تی"یان رێككه‌وتنه‌كان ده‌بێت دادپه‌روانه
بن و رێگه به‌هه‌ردو لا بده‌ن كه بۆردومانی تیرۆریستان، نه‌ك ئۆپۆزسیۆن، بكه‌ن له‌نێو خاكی هه‌ردو
وڵات."
هاوكات رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له‌حكومه‌تی توركیا
كردوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كۆتایی به دۆسیه‌ی ئۆپۆزسیۆن بهێنێت له‌ڕێگه‌ی
گفتوگۆیه‌كی به‌به‌رنامه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌لامه‌تی و ئازادی بۆچونی هه‌ردو
لا بپارێزێت به‌شێوازی شارستانی و لۆژیكی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ناوچه‌كه له‌دۆخی كوڵاندایه‌و
پێویست به‌وه ناكات به بۆردومانكردنی سنوره‌كان و ئه‌و كارانه‌ی ده‌بنه هۆی
ناسه‌قامگیری، دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بكرێت.