کاوە عه‌بدولقادر، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی
كوردستان رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران،
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو له‌دادگاكانی هه‌رێم، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی
كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم تۆمارده‌كه‌م.
ئاوێنه: كاوه عه‌بدولقادر، ئه‌مڕۆ(هه‌ینی)، له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك
رایگه‌یاند"وەک پەرلەمانتارێکی کوردستان کە خۆم بە نوێنەری ھاوڵاتیان
و فەرمانبەرانی ھەرێم دەزانم لەبەرامبەر خواردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی موچەی سێ مانگی
فەرمانبەرانی ھەرێم بەنایاسایی و پێنەدانی بە فەرمانبەران لەسەرەتای ھەفتەی داھاتو
سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم تۆمار دەکەم، بۆئەوەی لەڕێگای دادگاوه،
حکومەت ناچار بکرێت بەدانەوەی ئەو سێ موچەیەی کە مافی فەرمانبەرانی ھەرێم بوەو لەبودجەی
٢٠١٩ی عێراق جێگیر کراوە بەڵام حکومەتی ھەرێم بەنایاسایی و بەبیانوی زۆر لاواز‌و بێ
مانا پارەکەی خواردوەو نایدات بە فەرمانبەران."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتویه‌تی"بەڵگەکانی ئەو
سکاڵایەی من بە پشتبەستنە بە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق کە ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە
بۆ موچەی فەرمانبەرانە بۆ ساڵی ٢٠١٩. واتە لەمانگی کانونی دوەمی
٢٠١٩ دەست پێدەکات، نەک سێ مانگەکانی کۆتایی ٢٠١٨ وەک حکومەتی ھەرێم باسی دەکات، ھەروەھا
پشتبەستنە بە ڕاپۆرتی شەشەمی کۆمپانیای دیلۆیت کە بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی سێ مانگی کۆتایی
٢٠١٨ داھاتی نەوتی ھەرێم دو ملیار‌و سەدو پەنجا ملیۆن دۆلار بوە، ئەمە جگەلە داھاتەکانی
ناوخۆی ھەرێم کە مانگانە زیاترە لە سەدو پەنجا ملیۆن دۆلار‌و داھاتی فرۆشتنی نەوت بەتانکەر
کە سەدان ملیۆن دۆلارەو داھاتەکەی نادیارەو ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی
ھاوپەیمانان کە تائێستا حکومەتی ھەرێم ئاشکرای نەکردوە چەندە؟"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیشیكردۆته‌وه"سەرەڕای ئەو داھاتانە
حکومەتی بەغدا لە ساڵی ڕابردو مانگانە ٣١٧ ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم
ناردوە، بۆیە دەبوایە حکومەتی ھەرێم لەو پارەیەو داھاتی فرۆشتنی نەوت و داھاتەکانی
ناوخۆ‌و ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان موچەی سێ مانگی کۆتایی ٢٠١٨ی دابەش بکردایە، چونکە
خەرجکردنی بودجەی ٢٠١٩ بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەھەمو شێوەیەک نایاساییەو حکومەتی ھەرێم بەرپرسیارە
بەرامبەر خواردن و پێنەدانی موچەکانی سێ مانگی فەرمانبەران."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم سودی لەو فەراغ و
فرسەتە بینیوە کە لەدوای دەستپێکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانه‌وه
دروستبوه كه بەپێی یاسا پەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لەو کابینەیە بکات چونکە متمانەی
پێنەداوە، بۆیە بەئارەزوی خۆیان بەربونەتە سامان و بودجەی ھەرێم و تەخشان و پەخشانی
دەکەن و سەفەقاتی نایاسایی و گەندەڵی و بەھەدەردانی پێوە دەکەن. "
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی رونیكردۆته‌وه"بەپێی پەیڕەوی
ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبوایە لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردو حکومەتی ھەرێم
ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بناردایه‌ته پەرلەمان و پڕۆژەکە ببوایە بەیاسا،
بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم بەئەنقەست و بێ ھیچ پاساوێکی یاسایی چەندین ساڵە پڕۆژە
یاسای بودجە نانێرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی پارلەمانتاران و ڕای گشتی ئاگاداری بودجەو
داھاتو خەرجییەکانی نەبن کە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە."