ئۆجه‌لان: تورک بێ کوردو کورد بێ تورک نابێت
  2019-06-14       1082       
عەبدوڵا ئۆجه‌لان
عەبدوڵا ئۆجه‌لان لەڕێگای پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوەو له‌به‌شێكیدا ده‌ڵێت، "تورک بێ کوردو کورد بێ تورک نابێت".

ئاوێنه‌: 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ عەبدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری‌ به‌ندكراوی‌ په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی‌ دیدرێكی‌ ئه‌نجامداو به‌وته‌ی‌ پارێزه‌ره‌كانی‌ ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه‌، "وەک نیشانەیەکی مێژویی؛ تورک بێ کوردو کورد بێ تورک نابێت، کاتێک لەمەزۆپتامیا کورد نەمینێت، لەئاناتۆلی-ش شتێک بەناوی تورکیا نامینێت"ز

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، هەبون‌و پێشکەوتنی کوردان بەبەهێزبونی تورکەکانەوە خاوەن هەمو واتەیەکە. پێویستە بەپێی ئەو ڕاستییە کارو خەبات بکرێت، ئەو یەکێتی‌و یەکگرتنە لەناو گەلانی‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشی لەژیانێکی ئاشتیانەو دیموکراتی دەکاتەوە."

ئۆجه‌لان ده‌ڵێت، "بینیمان کە چارەسەری یاسایی بنەڕەتییەو گرنگی بەچارەسەری دیموکراتی لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی یاسایی دەدات، چونکە زیهنییەت‌و گۆڕانکاریی دیموکراتی بەبەشداریی هەمو کۆمەڵگا دەکرێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×