حكومه‌تی‌ عێراق سه‌رپه‌رشتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ 12 خێزانی ئێزدی لەسوریاوه‌ بۆ شنگال ده‌كات
  2019-06-14       855       
منداڵێكی‌ ئێزدی‌ له‌كاتی‌ ئاوره‌بونیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌، ئه‌رشیف
دەزگای ئاسایشی نیشمانی عێراق، سەرپەرشتی گەڕانەوەی 12 خێزانی ئێزدی لەسوریاوه‌ بۆ قه‌زای‌ شنگال ده‌كات.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق، دەزگای ئاسایشی نیشمانیی عێراق سەرپەرشتی گەڕانەوەی 60 کوردی ئێزدی لەکامپی نەورۆزی‌ رۆژئاوای کوردستانه‌وه‌ بۆ شنگال کردووە.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "دەزگای ئاسایشی نیشمانیی عێراق سەرپەرشتی گەڕانەوەی 12 خێزانی ئێزدی لەکامپی نەورۆزەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لەقەزای شنگال کردووە کە ژمارەیان 60 کەس بووە، دوای ئەوەی لەساڵی 2014 لەدەستی داعش هەڵاتبون".

چەكدارانی داعش لەرۆژی‌ 3/8/2014 ھێرشیانكردە سەر قه‌زای‌ شنگال‌و داگیریانكرد، هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی‌ قه‌زاكه‌ به‌بێ به‌رگرییه‌كی‌ ئه‌وتۆ قه‌زاكه‌یان جێهێشت. به‌و هۆیه‌وه‌ سەدان کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژکران‌و هه‌زارانی‌ دیكه‌ش ئاوارە بون. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×