2019-06-14   635     
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق، تۆمه‌تبارێك به‌برێك دراوی ساخته‌ی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كی پۆلیسدا هاتووه، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی پێویست‌و به‌دواداچونی ورد، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه بڕی 400 دۆلاری ئه‌مریكی پێبوه‌و سه‌رقاڵی ساغكردنه‌وه‌ی بووه.
رونیشیكردۆته‌وه كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تبار كه‌سێكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵدا بوه‌و له‌ئێستادا هه‌ردو كه‌سه‌كه به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (289، 298) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كردونه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی دراوه ساخته‌كه.