پارتی‌ شه‌ڕی‌ زێباری‌و هەرکی-یه‌كانی‌ كۆتاییپێهێنا
  2019-06-14       1267       
پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان شه‌ڕو ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردو عه‌شیره‌تی‌ زێباری‌و هەرکی-یه‌كانی‌ كۆتاییپێهێنا‌و به‌وته‌ی‌ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک-یش هه‌ردولا بریاریانداوه‌ چیدیکە شەڕ نەکەن.

ئاوێنه‌: ئیدریس ھەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، "هەردو بنەماڵە زێباری‌و هەرکی رێککەوتنیان واژووکردووە کە چیدیکە شەڕ نەکەن‌و کۆتایی پێبێنن".

ئیدریس هەرکی وتیشی‌، "رێککەوتنەکە بەئامادەبونی نوێنەری سیداد بارزانی بووەو هەردولا رێککەوتنیان واژوکردووە". 

شه‌وی‌ رابردو لەگوندێکی‌ قه‌زای‌ ئاکرێ شەرو پێكدادانی‌ چه‌كداریی لەنێوان هه‌ردو بنەماڵەدا رویداو بەهۆیەوە شەش كه‌س له‌هه‌ردولا برینداربون. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×