كه‌شناسی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ(شه‌ممه)و سبه‌ی(یه‌كشه‌ممه)ی
شاره‌كانی باشوری كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌شڵێت، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ
بونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیاجیا.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئاسمانی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر،
سلێمانی و كه‌ركوك ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.
به‌پێی كه‌شناسی ئاسمانی ئه‌مڕۆی دهۆك له‌نێوان ساماڵ بۆ
نیمچه هه‌وردا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له‌كات و شوێنی جیاجیای ئه‌و
پارێزگایه‌دا.
كه‌شناسی پێشبینی كردوه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر 41، له‌سلێمانی
38، له‌دهۆك 39 و له‌كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێش كه‌شناسی پێشبینی كردوه ئاسمانی سه‌رجه‌م
شاره‌كانی باشوری كوردستان ساماڵ بێت له‌گه‌ڵ بونی هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیادا.
هه‌روه‌ك پێشبینیشی كردوه پله‌كانی گه‌رمی رو له‌به‌رزبونه‌وه بكه‌ن و به‌رزترین
پله‌ی گه‌رمی له‌هه‌ولێر 43، له‌سلێمانی 40، له‌دهۆك 41 و له‌كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی
بێت.