یه‌كێتی بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی وه‌فدێك پێكده‌هێنێت
  2019-06-15       1006       

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ پرسی پارێزگاری كه‌ركوكه‌.

ئاوێنه‌: میدیای ره‌سمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15-6-2019، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ گرنگترینیان پرسی پارێزگاری كه‌ركوكه‌.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا، باس له‌ پێكهێنانی وه‌فدێك ده‌كرێت، بۆ به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌فدی یاوه‌ری، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ، له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ سه‌ردانی یه‌كێتی بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×