گۆڕان، بۆ تاوتوێكردنی كۆنفرانسی نیشتمانی و هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان، له‌كۆبونه‌وه‌دایه‌
  2019-06-15       675       

رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن و باژێروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى میکانیزمەکانى خۆڕێکخستنەوەی بزوتنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و كۆنفرانسی نیشتمانی، لە کۆبونەوەدان.

ئاوێنه‌: به‌پێی میدیای ره‌سمی گۆڕان، کۆبونەوەکە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەستى پێکرد تایبەتە بە گفتوگۆى ئۆرگانە ناوخۆییەکان بەمەبەستى خۆرێکخستنەوە و تاوتوێکردنى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و بەستنى کۆنفرانسى نیشتیمانى لە داهاتوداو دواى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت.

نزار محەمەد، باژێروانى هەڵەبجەى بزوتنەوەى گۆڕان وتویه‌تی"کۆبونەوەى باژێروانەکان و رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن، بۆ تاوتوێکردنى هەنگاو و میکانیزمەکان و چۆنیەتى خۆ رێکخستنەوەیە."

وتیشى"کۆبونەوەکە بۆئەوەیە کە بە هەمومان بتوانین ئامادەکارى بکەین لەگەڵ بازنە و رایەڵەکان بۆئەوەى هەوڵى خۆرێکخستنەوە بدەین بۆ بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، بەتایبەت لەو سۆنگەیەوە کە پەیکەرى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان پێچەوانەى هێزەکانى دیکە، ئاسۆییە نەک ستونى".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×