"راپۆرتی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئاڕاستەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوە"
  2019-06-15       958       

لیژنەی تایبەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوه‌.

ئاوێنه‌: ئازاد رەسوڵ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری به‌ ماڵپه‌ڕی ژوری بازرگانی، راگەیاند"ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی پێکھێنرابو، راپۆرتەکەی تەواوکردوەو پێشکەش بە جێگری سەرۆکی حکومەتی کردوەو دوای لێکۆڵێنەوە لە راپۆرتەکە وەڵامی لیژنەکە دەدرێتەوە."

وتیشی"جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەوێتە دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، لە راپۆرتەکەدا چەند ئەلتەرناتیڤێک لەسەر دەرخستەی پڕۆژەکە ئامادەکراوە، کام لەو ئەلتەرناتیڤانە لە توانای دارایی حکومەتدا بێت ئەوەیان جێبەجێ دەکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×