وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانی
كورد‌و توركمانی پارێزگای كه‌ركوك، گواستنه‌وه‌ی تۆماری باری كه‌سێتی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه
بۆ ئه‌و پارێزگایه راده‌گرێت.
ئاوێنه: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له یاداشتێكدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراقیان كردوه، داوایان كردوه فه‌رمانێكی خۆی رابگرێت سه‌باره‌ت به
گواستنه‌وه‌ی تۆماری باری كه‌سێتی له پارێزگاكانی تره‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێویسته ھه‌لومه‌رجی تایبه‌تی
كه‌ركوك و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاكه په‌یڕه‌وكراون
له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه مادده‌ی 140ی ده‌ستووری ھه‌میشه‌یی
عیراق ده‌یانگرێته‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو"ئه‌و جۆره فه‌رمانانه
پێشێلكردنی ده‌ستوره‌و دروستكردنی كێشه‌ی زیاتره له نێوان پێكھاته‌كانی پارێزگای
كه‌ركوكدا."
له‌به‌رامبه‌ر یاداشته‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی
عێراق گشتاندنێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه به‌مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی تۆماری باری كه‌سێكی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه بۆ
پارێزگای كه‌ركوك رابگرن.