"دوای رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە"
  2019-06-15       542       


رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت لەدوای رێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە.


ئاوێنە: رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە میدیای پارتی راگەیاندوە لەدوای رێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە، پشتراستیشی دەكاتەوە كە وابریاربوە رۆژی چوار شەممەی رابردو ئەنجومەنەكە لەشاری بەغدا بەسەرپەرشتی خۆی بەرێوە بچێت، بەڵام ئەنجامنەدراوە.



پێشی وایە چارەسەر ئەوەیە كە یەكێتی‌و پارتی لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم پرسی كەركوك یەكلایی بكەنەوە‌و لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆ بكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×