هۆشیار عەبدوڵا: بێ‌ چاكسازی ریشەیی لەكۆڵتان نابینەوە
  2019-06-15       2127       


هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆران لەنوسینێكیدا لەژێر ناوی "بێ‌ چاكسازی ریشەیی لەكۆڵتان نابینەوە" كە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوەتەوە رو لە دەسەڵاتدارانی هەرێم نوسیویەتی " باش بزانن و تێبگەن لە بواری مەلەفی نەوت و موچەی فەرمانبەران چاکسازی ریشەییمان دەوێت و چیتر نامانەوێ لە پێناوی گیرفانی چەند کەس و گروپێک کە داهاتی نەوتی بۆ دەروات گەلەکەمان،نیشتیمانەکەمان،هەرێمەکەمان باجەکەی بدات".


ئاوێنە:  هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆران رایدەگەیەنێت لەوەڵامی ئەو رەخنانەی پارتی كە ئاراستەی ئەو پەرلەمانتارەی دەكەن رایدەگەیەنێت ئێوە کە خۆتان دەڵێن دەبێ کێشەی نەوت بە یاسا و دەستور چارەسەر بکرێ ئێمەش هەر وامان گوتوە تاکە فەرقی قسەکانمان یەک شتە ، ئێمە دەڵێین بەشیوەیەک کە دەبێت داهاتەکەی لەبەرژەوەندی خەڵکدا بێت ئێوە لەم قسەیە بێتاقەتن چونکە خۆشتان دەزانن لە خۆتان و ئەجێندا مەترسیدارەکانتان زیاتر داهاتی نەوتتان نەخستۆتە خزمەتی هیچ شتێک.


دەشڵێت " بە دیدی ئێمە شەفافیەت و رونکاری لە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان و گێرانەوەی داهاتەکەی بۆ خەڵک و دەرهێنانی لە دەستی مافیاکانی حزب ئەرکێکی نیشتیمانیی باڵایە و هەرگیز پاشەکشەی لێناکەین، ئەگەر دەتانەوێت هەرێم بەهێز بێت ، ئەگەر دڵسۆزی نیشتیمانن، ئەگەر پەرۆشی هاونیشتیمانیانن،ئەگەر خەمی موچەی خەڵکتانە،ئەگەر ناتانەوێت بێ موچەیی روبکاتەوە خەڵک نەوتەکە رادەست بکەن ، یاسای موازەنەی ۲٠۱۹ جێبەجێبکەن ، یا بڵێن ئەوە داهاتەکەیەتی ، یا ئەو پارەیەی بۆ موچە دێت دابەشی بکەن و دیزە بە دەرخۆنەی مەکەن ، چونکە لەو هەمو گەندەڵیی و تاڵانیە بێدەنگ نابین".


راشیدەگەیەنێت باش بزانن و تێبگەن لە بواری مەلەفی نەوت و موچەی فەرمانبەران چاکسازی ریشەییمان دەوێت و چیتر نامانەوێ لە پێناوی گیرفانی چەند کەس و گروپێک کە داهاتی نەوتی بۆ دەروات گەلەکەمان،نیشتیمانەکەمان،هەرێمەکەمان باجەکەی بدات .


لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا دەڵێت "چاکسازی بکەن لە تۆمەتدروستکردن باشترە،دەست لە تاڵانی نەوت هەڵگرن لە تەخوینی ئێمە باشترە، چونکە هیچ خیانەتێک ناگاتە ئەوەی داهاتی ولاتەکەی خۆت ببەیت،موچەی خەڵک ببەیت ، بە سیستمی پاشەکەوت پارەی هەزاران فەرمانبەری بێچارە ببەیت و پێشت شەرم نەبێت باسی نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزی بکەیت،ئەوەی دەمانەوێت چاکسازیە و بەس، بیکەن چاکە و خێر و بەرژەوەندی خۆتان و وڵات و خەڵکی تێدایە خۆتانی لێبدزنەوە دڵنیابن لەکۆڵتان نابینەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×