لەئاگادارییەكیدا قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاشكرایدەكات رۆژی "یەك شەممە" واتا سبەینێ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەسایلۆی چەمچەماڵ دەستپێدەكات.
ئاوێنە: كەمێك پێش ئێستا قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئاگادارییەكی لەماڵپەری تایبەتی خۆی لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوە كە تێییدا هاتوە " جوتیارانی سنوری قەزای چەمچەماڵ ئاگادار ئەکەینەوە ڕۆژی یەک شەممە ڕیکەوتی ۱٦/ ٦/ ۲۰۱۹ یەکەمین ڕۆژی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانە لە سایلۆی چەمچەماڵ".