فەرماندەیەكی هەپەگە: توركیا باشوری كوردستان داگیردەكات
  2019-06-15       1372       

فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە"، سەردار ستار رایدەگەیەنێت دەوڵەتی توركیا باشوری كوردستان داگیردەكات‌و دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستانیش سەرگەرمی سەوادای كورسییە، باس لەوەش دەكات توركیا بۆ داگیركردنی كوردستان بە تەنها نیە‌و وڵاتانی زلهێز‌و هاوپەیمانی ناتۆ لەگەڵیدان.


ئاوێنە: سەردار ستار، فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" وتارێكی لەبارەی دۆخی ناوچەكە‌و هەوڵەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ داگیركردنی باشوری كوردستان نوسیوە‌و ئاماژەبەوە دەكات دەوڵەتی توركیا بۆ داگیركردنی باشوری كوردستان بە تەنها نیە‌و وڵاتانی زلهێز‌و هاوپەیمانی ناتۆ لەگەڵیدان، دەشڵێت "دەوڵەتی توركیا باشوری كوردستان داگیردەكات، دەوڵەتی توركیا لەسۆران‌و برادۆست‌و بادینان دەستی بە داگیركردن كردوە"، رەخنەی توندیش لە حزبەكانی باشوری كوردستان دەگرێت بەوەی لەدوای نۆمانگ هەڵبژاردن تازە بە تازە خەریكی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن.


ئاماژەبەوەش دەكات تا ئێستا رون نیە كە ئاخۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر چی رێككەوتون، پێشی وایە بەهۆی بونی پەكەكە دەوڵەتی توركیا ناتوانێت بە ئاسانی خاكی باشوری كوردستان داگیر بكات، داواش لە حزبەكانی باشوری كوردستان دەكات پیكەوە كاربكەن بۆ روبەروبونەوەی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بە پێچەوانەوە مێژو لێیان نابورێت‌و زەماوەندی وەرگرتنی پۆستەكان بە هانایانەوە نایەت.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×