پاوە: دەستبەسەر كەلوپەلی كاسبكاراندا دەگیرێت
  2019-06-15       636       


هێزەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەیەكێك لە گوندەكانی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كەلوپەلی كاسبكاراندا دەگرن.


ئاوێنە: بە پێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا ئەمرۆ "شەممە" هێزەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی "دزئاوەر" ی سەر بە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و دەستیان بەسەر كەلوپەلی كابكاراندا گرتوە‌و لەگەڵ خۆیان بردویانن‌و زیانێكی زۆری بە كاسبكاران گەیاندوە.


ئاژانسەكە كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ‌و روداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان باس لەوەش دەكات بە پێی یاسا ئەگەر بەهای كەلوپەلی قاچاخ بەهاكەی كەمتر بێت لە یەك ملیۆن تمەن بە تاوان هەژمار نارێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×