مەسرور بارزانی‌و شاندێكی یاوەری سەردانی لایەنەكان دەكەن
  2019-06-15       909       

 

مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و شاندێكی یاوەری یەكەم وێستگەی سەردانەكەیان بۆ لای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت.

 

ئاوێنە: بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی وابریارە سبەینێ‌ "یەك شەممە" كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و شاندێكی یاوەری سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت.

 

چاوەروانیش دەكرێت دوابەدوای كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆران وەك دوەم‌و سێهەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×