نەجمەدین كەریم دەگەرێتەوە بۆ هەولێر
  2019-06-16       2302       

 

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری لەسەر كارلادراوی كەركوك لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەگەرێتەوە بۆ شاری هولێر.


ئاوێنە: شەوی رابردو نەجمەدین كەریم، پارێزگاری لەسەركارلادراوی شاری كەركوك لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و لەئێستاشدا لەشاری هەولێرە.

رۆژی 21 ی ئایاری مانگی رابردو ئاژانسی فەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند نەجمەدین كەریم لەفرۆكەخانەی بەیروت لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە دەستگیركراوە.



پێشتر داواکاری گشتی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم دەرکرد بەتۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمییەکانی‌ کەرکوک‌و ڕێگەدان بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو پارێزگایەو چەند مەلەفێکی‌ تر.

لەدوای‌ روداوەکانی‌ ١٦ی‌ ئۆکتۆبەری‌ ٢٠١٧و لەکاتی‌ هێرشی‌ سوپای‌ عێراق بۆ سەر کەرکوک نەجمەدین کەریم کەرکوکی‌ جێهێشت‌و لەهەولێر نیشتەجێبو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×