پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی ئاماری 3 مانگی رابردو بڵاو دەكاتەوە
  2019-06-16       539       

 

پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی ئاماری 3 مانگی رابردو بڵاو دەكاتەوە، راشیدەگەیەنێت لەهەمو كاتێكدا راوكردنی ماسی لەرێگەی ژەهر‌و تەزوی كارەباو تەقەمەنیەوە قەدەغەیە.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی بە راگەیەنراوێك ئاماری 3 مانگی رابردوی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەو ماوەیەدا 95 هاوڵاتی دەستگیركراون، هۆشداریش دەدات بەوەی راوكردنی ماسی لەرێگەی ژەهر‌و تەزوی كارەباو تەقەمەنیەوە بەهەمو شێوەیەك قەدەغەیە.


راگەیەنراو


ئاماری ٣ مانگی ڕابردوو لەکاتی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی دا .

لەگەڵ ئەوەی وادەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی کۆتایی هات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ بەڕێز عمیدی پۆلیس/ هێمن کمرخان أفندی سازکرد کە تیایدا وادەی کۆتایی هاتنی وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند و ئاماری چالاکیەکانی لە سێ مانگی ڕابردو دا بلاو کردەوە و هاوکات لەگەڵ ئاسایی بونەوەی ڕاوکردندا مەرج و ڕێنماییەکانی ڕاوکردنی ماسی بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا کرد و داوای لەسەرجەم هاولاتیان کرد پابەندی ڕێنماییەکان بن .
عمیدی پۆلیس/ هێمن کمرخان أفندی ئاماژەی بەوەکرد کە لەهەموو کات و ساتێکدا ڕاوکردنی ماسی بە بەکارهێنانی ( ژەهر / تەزووی کارەبا / هەموو جۆرەتەقەمەنیەک ) قەدەغەیە و ڕێگە پێنەدراوە و هەر هاوولاتیەک سەرپێچی بکات لێپێچینەوەی لەگەڵ دا دەکرێت .
ژمارەی هاوولاتی و ئەو کەل و پەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لەماوەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسیدا لە ساڵی 2019 دا .
1 هاوڵانی دەستگیرکراو (95) نەوەدو پێنج هاووڵاتی دەستگیرکراوە 
2 تۆڕ (962) نۆسەدو شەست و دوو دانە 
3 چەکی جۆری یانزە تیر (1) یەک دانە 
4 فیشەكی کڵاشنکۆف (30) سی دانە 
5 ماتۆڕسکیل (6) شەش دانە 
6 بەلەمی چوپ (11) یانزە دانە 
7 بەلەمی ئاسن (9) نۆ دانە 
8 ماسی ئازادکراو نزیکەی (100) سەد ماسی قەبارە جیاواز خراونەتەوە ناو دەریاچە و ڕووبارەکان . 
9 ماسی ڕاوکراو (530) پێنج سەدو سی ماسی قەبارە جیاواز 
10 کەڵەک (4) چوار دانە 
11 صەوڵ (29) بیست و نۆ دانە 
12 قولاپ (192) سەدو نەوەدو دوو دانە 
13 موەلیدەی کارەبایی (3) سێ دانە 
14 ئۆتۆمبێل (12) دوانزە دانە 
15 مەکینەی قولاپ (3) سێ دانە 
16 شەداو (7) حەوت دانە 
17 تۆڕی ساچمە (7) حەوت دانە 
18 کۆڵە پشت (1) یەک دانە 
19 جانتای هەڵگرتنی پێداویستی (2) دوو دانە 
20 بەلەمی ڤایبەر گڵاس (1) یەک دانە 
21 بەلەمی پلاستیک (2) دوو دانە 
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×