مەسرور بارزانی داوای سیڤی وەزیرەكان دەكات
  2019-06-16       1099       

 

مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای سیڤی وەزیرەكانی كابینەكەی دەكات، باسی لەوەش كرد لەكۆبونەوەكەی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی باسیان لە پشك‌و بەركەوتەی حزبەكان كردوە.


ئاوێنە: كۆبونەوەی مەسرور بارزانی‌و شاندی یاوەری لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەسرور بارزانی وتی "لەكۆبونەكە باسمان لەبەركەوتەی حزبەكان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەكابینەی نوێ‌ كردوە، ئامانجی سەردانەكەمان وەرگرتنی سیڤی وەزیرەكانە".


ئاماژەی بەوەشكرد لەیەك دو رۆژی داهاتو لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆران كۆدەبنەوە، راشیدەگەیەنێت پشكی حزبەكان پێشتر رێككەوتنی لەسەر كراوە‌و ماوەیەكی یاسایشیان لەبەردەمە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×