لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین نزیک گوندی "مێخاس" بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلەوە دو کەس گیانی لەدەست دا و دوکەسیتریش برینداربون.
ئاوێنە،ئەیاد موحەمەد: بەیانی ئەمڕۆ "یەك شەممە" ، بەهۆی پێک دادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب و کیا داینە بەڕاد، لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی مێخاس دوکەس گیانی لەدەست داو دوکەسیتریش برینداربون.
بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە، ئۆتۆمبێلی پیکابەکە سەربەوەزارەتی ناوخۆیە، لەڕوداوەکەدا دو کەس گیانیان لەدەست داوە و دوکەسیتریش برینداربون، دواتر بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سێ ڕوداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار خانقین ڕویداوەکە گیان لەدەست دان و برینداربونی لێکەوتوەتەوە، لەوسێ ڕوداوەدا چوارکەس گیانیان لەدەست داوە و پێنج کەسیش برینداربون