قەرەداغ: سوتانی نزیكەی 100 دۆنم پوش‌و پاوان
  2019-06-16       430       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی سوتانی نزیكەی 100 دۆنم پوش‌و پاوان لەقەزای قەرەداغ رادەگەیەنێت، باس لەوەش دەكات ساڵانە بەهۆی كەمتەرخەمی هاوڵاتیانەوە هەزاران دۆنم پوش‌و پاوان دەسوتێت‌و قەرەبوش ناكرێنەوە.



ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "ساڵانە بەهۆی کەمتەرخەمی هاووڵاتیان هەزاران دۆنم پوش و پاوان دەسوتێت و هەرگیز قەرەبو ناکرێتەوە ، لەپێناو پارێزگارکردن لە ژینگە پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵ و ماندوو بوندان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکان ، لە و چوارچێوەیەدا لە سنوری قەرەداغ نزیكەی 100 دۆنم پوش و پاوان سوتا".


راشیدەگەیەنێت ئاگرێكی بەرفراوان كەوتوەتەوە لەسنوری گوندەكانی "سەرزەل‌و قەڵاسورە" ی سەر بە قەزای قەرەداغ‌و پۆلیسی دارستان‌و ژینگەش گەیشتونەتە شوێنەكانی ئاگركەوتنەوەكە‌و بەهاوكاری هاوڵاتیان توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن، ئاماژەبەوەش دەكات هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە‌و زیانەكانی نەزانراوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×