بەريتانیا هێزی سەربازی وەڵامدەرەوەی خێرا دەنێرێتە كەنداو
  2019-06-16       1233       

لەدوای ئەو هێرشانەی لەماوەی رابردو كراونەتە سەر كەشتییە نەوهەڵگرەكان لەكەنداوی عومان، بەریتانیا هێزی سەربازی وەڵامدەرەوەی خێرا دەنێرێتە ئاوەكانی كەنداو ‌و چاوەروانیش دەكرێت مانۆرێكی سەربازی ئەنجام بدات.


ئاوێنە: بەریتانیا بۆ پاراستنی كەشتیگەلەكانی لەئاوەكانی كەنداو بەتایبەت لەدوای ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر ژمارەیەك كەشتی 100 سەربازی سەر بەهێزەدەریاییەكان دەنێرێتە ناوچەكە كە بەهێزی وەڵامدەرەوەی خێرا هەژمار دەكرێت‌و وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە كە بەرژەوەندییەكانی بەریتانیا بخاتە مەترسییەوە.


تادێت گرژی‌و ناكۆكییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا زیاتر دەبێت‌و چاودێرانیش پێیان وایە بژاردەی بە كارهێنانی هێزی سەربازی بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكان ناوچەكە بەگشتی دەخاتە مەترسییەكی گەورەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×