قوباد تاڵه‌بانی: دیارینه‌كردنی پارێزگاری كه‌ركوك كێشه‌كانی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌كات
  2019-06-16       557       

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات ئه‌گه‌ر كێشه‌ی دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزتر ببن.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه‌)، له‌میانی دیدارێكیدا هاتون‌ له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆلیر، باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق.
قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندوه‌"پێشوازیمكرد لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لەعێراق ماتیۆ تۆلیر و پێكەوە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای كەركوكمان تاوتوێ كرد."

وتوشیه‌تی"بە باڵیۆزم راگەیاند خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتێكن لە ئاست خواست و داواكارییەكانیاندا بێت، كێشەكانی بەغداو هەرێمیش هەر چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا، پێویستە كێشەی دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك لەسەر بنەمای رێككەوتنی دوو قۆڵی یەكێتی و پارتی چارەسەر بكرێت، ئەگەرنا ئەوە پێشبینی دەكەم كێشەكانی هەرێم ئالۆزتر بن."

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×