دادگای كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ راكان جبوری ده‌ركرد
  2019-06-16       1006       

بە تۆمەتی بە هەدەردانی دو ملیار دینار، دادگای کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دەرکرد.

ئاوێنه‌: بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و خەرجکردنی زیاتر لە دو ملیار دینار بۆ میوانخانە تایبەتییەکەی لەسەر بودجەی پارێزگا، دادگای کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دەرکرد و داوایکردوە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت.

به‌پێی میدیای ره‌سمی گۆڕان فەرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، لەسەر خەرجکردنی دو ملیار دینار ته‌نها بۆ میوانخانه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ پاریزگار.

ئاماژەی بەوەکردوه‌؛ پێشتریش جبوری ئامادەی خۆی نیشاندابو بچێتە بەردەم دادگای بەغدا و وەڵامی تۆمەت و پرسیارەکان بداتەوە، بەڵام بابەتەکە خرایە دوای پشوی جەژن و ئێستا دوبارە هاتوەتەوە بەر باس.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×