بەهۆی جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکان و گلەیی هاوڵاتیان بهڕێوهبهری ئاوی دەربەندیخان ئەکبەر مهحمود،
دەستی لەکار کێشایەوەو لهوبارهیهوه بۆ ئاوێنه دهدوێت.
ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: ئەکبەر مهحمود، بهڕێوهبهری ئاوی
دەربەندیخان لەبارەی دەست لەکار کێشانەوەی، بەئاوێنەی ڕاگەیاند"هۆکاری دەست لەکار
کێشانەوەم بۆ کۆمەڵێک بابەتە دەگەڕێتەوە، بۆنمونە لهوانه ئهوهیه كه حكومهت نەتوانێت
وەک پێویست بەدەم پرۆژەکانی ئاوەوە بێت، ئێمە پرۆژەیەکی ئاومان هەیە دەمێکه تەواو
نەکراوە، جگەلەمانەش ماندوبونی خۆمە بەدەست ئاوی دەربەندیخانەوە چونکە زۆر ماندو ئەبیت
و هیچ شتێتک هیچ ئیمتیازێکت نیە لەگەڵ ئەوەشدا ئیشەکان وەک پێویست ناڕوات."
وتیشی"من بهڕێوهبهری ئاوی دەربەندیخانم تاوەکو ئێستا
ئەوە ماوەی پێنج ساڵە ئۆتۆمبێلێکم بۆ دابین نەکراوە، بەئۆتۆمبێلی خۆم هاتوچۆم کردوە،
زۆر جار ئۆتۆمبێلی تایبەتم بەکارهێناوە بۆ ئیشی فەرمانگە، هەروەها ماتۆڕ و پڕۆژهكان
کۆنن، ئاوەکەمان پاک نییە، تۆڕی ئاوی ناوشارمان باش نییە، خەڵکیش ڕۆژانە گلەیی ئەوەی
هەیە کە ئاوەکەی زەعیفە یان باش نییە یان ئاوەکەیان پاک نییە."
لەوەڵامی پرسیارێکی ئاوێنەدا، ئایا وەک بهڕێوهبهری ئاوی
دەربەندیخان تائێستا ئەم داواکاریانەت گەیاندوە بە لایەنی بەرپرس لەسەروی خۆت، ئەکبەر
محمود وتی"بەڵێ گەیاندومانە بەسەروی خۆمان چەندین جار لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە قسەمان
کردوە، تەنانەت لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کاک نێچیر ڤان بارزانی و کاک قوباد تاڵەبانی دانیشتوین،
لەگەڵ وەزیری شارەوانی دانیشتوین، لەگەڵ هەمو بەرپرسەکان دانیشتوین لەوە زیاتر چی بکەین."
وتیشی"کاک نێچیر و کاک قوباد هاتنە ئێرە بەڵێنیان پێداین
کە پرۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام ئەوەتا ئێستاش پرۆژەکە تەواو نەکراوە، ناشزانرێت کەی
تەواو دەکرێت، بەهۆی دۆخی دارایی هەرێمەوە سستییەکی زۆر بەئیشەکانیانەوە دیارە، بەڵێن
وابو کە پارە بۆ کۆمپانیا خهرج بکرێت بۆئەوەی پرۆژەی فلتەری ئاوی دەربەندیخان تەواو
بکەن بەڵام ئەوەش تەواو نەکراوە."
ڕونیشیکردەوە"ئەمانە دواجار ئەبێت بەقسەو دێتەوە بەڕوی
مندا، چونکە ماندوبونێکی زۆرت پێوە دیارە، لەبەر ئەوەی بەردەوام هەوڵدهدەیت و بهڵام
جێ دەستت دیار نەبێت خۆش نییە."
لەوەڵامی پرسیاری ئاوێنەدا ئایا ئێستا دەست لەکارکێشانەوەکەت
قبوڵ کراوە؟ ئەکبەر محمود بهڕێوهبهری ئاوی دەربەندیخان وتی"بەڵێ دەست لەکارکێشانەوەکەم
قبوڵکراوە، بەڵام ئەمڕۆش هەر بەردەوام بوم لەپۆستەکەی خۆم سبەینێش بەردەوام دەبم دو
سبەی دەورو تەسلیم ئەکرێت، بەڵام بڕیارەکە دەرچوە."
باسی لهوهش كرد كه كهسێكی دیكه بهناوی "رۆژگار" كه ههر
خهڵكی دهربهندیخانه بۆ شوێنهكهی ئهو دیاریكراوه.
لهكۆتاییشدا وتی"گلەیی من گشتییە وەک شارەکانیتر بەڵام
دەربەندیخان بەهۆی ئەوەی زیاتر ناسیاوی و تێکەڵاوی هەیە، گلەیی و داواکاری زیاتر ڕوت لێدەکات، بۆ نمونە شارەکانیتر
وەک سلێمانی بەشێک لەهاوڵاتیان ڕەنگە نەزانن کێ بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانییە، بەڵام لەشارێکی
وەک دەربەندیخان وانیە هەمو خەڵک ئەزانیێت، هەر کێشەیەک هەبوایە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان
بەخۆمەوە دەکرد، بۆیە هۆکارەکان گشتییە."