ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌نزیك شارۆچكه‌ی حاجی
ئۆمه‌ران ده‌ستیان سه‌ر زیاتر له 48 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتوه كه له‌جۆری
هیرۆینه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان
له بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی
رابردو 15ی حوزه‌یرانی 2019، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 48 كیلۆ و 700 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا
گیراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێشوه‌خت زانیاری‌یان له‌باره‌ی
مادده هۆشبه‌ره‌كه‌وه هه‌بوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه"ئەفسەر و کارمەندانی
بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی
ماددە هۆشبەرەکان دوای بەدواداچونێکی زۆر و روبەروبونەوە لە نزیك شارۆچکەی حاجی ئۆمەران،
توانیان دەست بەسەر ئه‌و بڕه ماددە هۆشبەره‌دا بگرن كه لە جۆری هیرۆین-ه."