هه‌په‌گه رایگه‌یاند، له‌دو چالاكی گه‌ریلادا له‌جوله‌مێرگ سێ سه‌ربازی توركیا‌و دو به‌كرێگیراو كوژراون. ده‌شڵێت له "لجه" به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌وه دو گه‌ریلا شه‌هید بون.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه)،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌عات ۰٤:۰۳۰خوله‌كی بەرەبەیانی ڕێککەوتی ۱٤ی حوزەیران، لە
گردی "دەڤێ ماسی" سەر بەناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، بارەگا و ئامێر و تفاقی
سەربازی سوپای تورکیا بونەتە ئامانجی چالاکیی گەریلا و خاپور کران.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا
لە هەمان شوێن ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە و بەو ئامانجەی بگاتە گردەکە و بەهانای سەربازەکانی
ئەوێوە بچێت. بەڵام لە لایەن گەریلاوە بە قورسی لە ئۆپەرسیۆنکاران دراوە و لە ئاکامیدا
هێندەی زانراوە سێ سەربازی دوژمن کوژراون و دو سەربازی دیکەش بریندار بون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ڕێککەوتی ۹‌ی حوزەیران لە
دژی کاروانێکی چەکدارانی کۆنترا (بەکرێگیراو) کە لە گردی پاراستنەوە بەرەو سەربازگەی
وارگەنمی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەچو، ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد چالاکییان
ئەنجامداوە و لە ئاکامیدا دو به‌كرێگیراو کوژراون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌كه وتویه‌تی"کەچی
سوپای تورکیا بانگەشەی کردوە لەو چالاکییەدا چو هاوڵاتی سڤیل کە
پیشەیان کرێکاری بوە لە سەربازگەكه‌دا کوژراون. بەڵام ئەو بانگەشەیە دورە لە ڕاستییەوە،
چونکە پێشتر چەندین جار ئەو دو چەکدارە بەکرێگیراوە لە لایەن هێزەکانمانەوە وریا کرابونەوە
تا دەستبەرداری کۆنتراگەریی ببن، بەڵام ئەوان وریایەکەی ئێمەیان بەهەند وەرنەگرت و
چالاکانە بەردەوام بون لە دژایەتیکردنی گەلی کورد و تەڤگەرەکەی و بۆیە دەرەنجام بە
سزا گەیەندران."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، هه‌په‌گه ئاماژه‌ی
به‌وه‌داوه كه سه‌عات 1:25 خوله‌كی رۆژی 7ی حوزه‌یران فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی
توركیا سنوری گوندی "لیجۆك"ی سه‌ر به ناوچه‌ی "لجه"ی
پارێزگای ئامه‌دیان بۆردومان كردوه‌و له‌ئه‌نجامدا دو گه‌ریلا شه‌هیدبون كه دواتر
ناسنامه‌كانیان ئاشكراده‌كه‌ن.