ره‌وتی حیكمه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌دا بڕیاردراوه ببنه
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به بیروڕاو بۆچونه‌كانی پێشویاندا چونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ره‌وتی حیكمه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی گرێداوه‌و تێیدا
تاوتوێی دۆخی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نیگه‌رانییه‌كانی
شه‌قامی عێراق به‌تایبه‌تی كردوه‌و گفتوگۆی چڕیشیان له‌باره‌ی ئاستی ئه‌دای حكومه‌ته‌وه
كردوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێداچونه‌وه
به دیدو بۆچونه‌كانی پێشوی ره‌وته‌كه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ گفتوگۆی له‌باره‌وه
كراوه، كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریداوه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه "ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی" ته‌به‌نی بژارده‌ی "ئۆپۆزسیۆنی
سیاسیی ده‌ستوریی نیشتمانیی بونیادنه‌ر"و هه‌روه‌ها پابه‌ندبونی ته‌واوه‌تی
به‌و بژارده‌یه‌وه‌و پێداویستییه‌كانیه‌وه بكات له رۆڵ و ئه‌داو هه‌ڵوێسته‌كانیدا
له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی.
لای خۆیشییه‌وه فادی شه‌ممه‌ری، سه‌ركرده له ره‌وتی
حیكه، له‌تویتێكدا رایگه‌یاند، ره‌وتی حیكمه دروستكردنی یه‌كه‌م ئۆپۆزسیۆنی
سیاسی ده‌ستوری له‌عێراق راگه‌یاند له‌و كاته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دروست بوه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه
چاودێری ئه‌دای حكومه‌ت ده‌كه‌ن و بێده‌نگ نابن له‌هه‌ڵه‌كانی و پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌كانی
چاكسازی ده‌كه‌ن و پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی ده‌كه‌ن نه‌ك ده‌وڵه‌تی "به‌رپرس
و پشێوی".