مه‌حمود موحه‌مه‌د: ده‌بێت کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک كاندیدی پارتی و یه‌كێتی بێت
  2019-06-17       2220       

 

مەحمود موحەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت ده‌بێت کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک كاندیدی پارتی و یه‌كێتی بێت،ئاماژەبەوەش دەكات هەوڵدانی حزبەكەی بۆ ئەوەیە پێش دەستپێكردنی پشوی پەرلەمانی كوردستان كابینەی حكومەتی هەرێم پێكبهێنێت.


ئاوێنە: مەحمود موحەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتوە "سەرۆکی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕەنگە تێبینی لەسەر کاندیدی لایەنەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان هەبێت گفتوگۆیان لەسەر بکرێت چونکە دەیەوێت کابینەیەکی سەرکەوتووی هەبێت، دوای سەردانەکانی شاندەکەی پارتی بۆ لای لایەنەکان ڕەنگە چەند ڕۆژێکی تر بەدەستەوە بمێنێ بۆیە لەوانەیە ئەگەر لایەنێک وەزیرێک یا دوانی پێ ساغ نەبوبێتەو یا هێشتا بڕیاری نەدابێت باشترین ڕێگا ئەوەیە کە کابینە پێکبێت وە دواتریش کە پۆستە بەتاڵەکان مایەوە پڕبکرێتەوە من وای بۆ دەچم نەگاتە ئەو ئاستەش، سەبارەت بەداواکاری و مەرجی یەكێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک".


راشیدەگەیەنێت دەبێت كاندیدی پارێزگاری كەركوك كاندیدی یەكێتی‌و پارتی بێت، نەك ئەوەی یەكێتی بڵێت كاندیدی منە‌و خۆی دایدەنێت، دەشڵێت "ئەگەر کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک هی یەکێتی بوایە و بۆی دابنرایە من دڵنیام بەس دڵنیاین ئەوەندە لەسەر ئێـمە ڕانەدەوستان بۆ ئەوەی کاندیدی خۆیان بکەن بە پارێزگاری کەرکوک، ئێمە ڕەچاوی دۆخی ناوخۆی یەكێتی وە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتی وە ئەو ڕێککەوتننامانەی کە هەمانە لەگەڵییان بە دڵنیایی دەیکەین، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتوین هه‌رسێ پاكێجی به‌غداد و كوردستان و كه‌ركوك جیاواز بێت. "


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×