ژمارەیەك هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆران دەستلەكار دەكێشنەوە
  2019-06-17       2326       

 

ژمارەیەك هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆران دەستلەكار دەكێشنەوە‌و باس لەوەش دەكەن هۆكاری بریارەكەیان دەگەرێتەوە بۆ بەلارێدا بردنی بزوتنەوەكە لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" ژمارەیەك هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆران بە نامەیەك وازهێنانی خۆیان لە گۆران رادەگەیەنن، ئەو هەڵسوراوانە كە ژمارەیان 15 كەسە دەڵێن "لەسەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆرانەوە پەیوەندیمان بە بزوتنەوەكەوە كردوە كە پێكدێین لە چەند ئەندامێكی دەستەی بەرێوەبەر‌و ئەنجومەنی رایەڵە‌و بازنەكان بەتێكرا بریارماندا دەست لەكار بكێشینەوە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×