سوریا: ساڵی رابردو 2 هەزار‌و 741 هاوڵاتی كوژراون
  2019-01-06       299       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت ساڵی رابردو 2 هەزار‌و 741 هاوڵاتی كوژراون، ئاماژەبەوەش دەكات لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەد‌و هێزەكانی هاوپەیمانان‌و روسیا، هەسەدە، داعش‌و گروپە چەكدارییەكانی دیكەی نێو سوریا 223 كۆمەڵكوژی لەسوریا ئەنجامدراوە.


ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگای سەرەكی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە ئاماری كۆمەڵكوژی‌و قوربانییەكانی هاوڵاتیانی لەسوریا بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات حكومەتی سوریا بەسەرۆكایەتی بەشار ئەسەد زۆرترین كۆمەڵكوژی ئەنجامداوە و بەژمارە دەڵێت رژێمەكەی بەشار ئەسەد 130 كۆمەڵكوژی ئەنجامداوە.


راشیدەگەیەنێت بەهۆی كۆمەڵكوژییەكانەوە بە دیاریكراوی لەساڵی 2018 ژمارەی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی كوژراون گەیشتوەتە 2 هەزار‌و 741 كەس، لەو ژمارەیە 826 منداڵ‌و 565 ژنی تێدایە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×