"لەسنوری ماوەت زیاتر لە 100 دۆنم پوش‌و پاوان دەسوتێت"
  2019-06-17       652       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەسنوری ماوەت زیاتر لە 100 دۆنم پوش‌و پاوان سوتاوە، ئاماژەبەوەش دەكات بەهۆی سەختی ناوچەكە‌و بونی تەقەمەنیەوە لەناو ئاگرە پوشوپاوانەكان سوتاون.



ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "بە هۆکارێكی نادیار و لە گوندی ( قەشان )ی سەر بە قەزای ( ماوەت ) ئاگرێكی بەهێز لە پوش و پاوان و زەوی ناوچەکە کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوەو کۆنتڕۆڵی بکەن، بەداخەوە بەهۆی سەختی ناوچەکە و بوونی مین و تەقەمەنی لەناو ئاگرەکەدا زیاتر لە ( ١٠٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سوتا".


راشیدەگەیەنێت لێكۆڵینەوە‌و بەدواداچونەكانیان بۆ زانینی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەردەوامە، باس لەوەش دەكات مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵ و ماندوبوندان بۆ ڕێگریکردن لە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×